سیاسەتی رژێم لەبارەی پەروەردە و زانستگاكان!

فرمێسك ئەردەلان                                                                                                                                                                                                                                                                   رژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاریەوە هەمیشە زانستی بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە و یەكێك لەو سەرنگەرانەی رژیم ترسی زۆری لێی هەبووە، زانستگاكان بووە. رژیم یەكەم جار ساڵی 1358 بە ناوی ئینقلابی فەرهەنگی پەلاماری زانستگاكانی ئێرانی داو بۆ ماوەیەك دایخستن، لە دوای ئەوەش هەر جارەو بە بیانوویەك زانستگاكانی كردۆتە ئامانج. لە نوێ ترین هەنگاودا كە بە ئینقلابی فەرهەنگی دووهەم نادوێر كراوە، لە مانگی رەزبەری داهاتووەوە بە ئیسلامی كردنی دەرسەكان (بەتایبەت زانستە مرۆییەكان) دەس پێ دەكات. ئاخوند میسباحی یەزدی پێشنیاری دا زانستگاکان به ئیسلامی بکرێن، و ئەنجومەنی بەرزی ئینقلابی فەرهەنگی پروگرامێکی لە ژێر ناوی "خوێندنی دامەزراوەی توێژینەوەی ئیمام خومەینی"  کە مسباحی یەزدی خۆی سەرۆكایەتی دەكات، زانستگاکان لە علومی ئینسانی بێ بەش ئەکرێ و لە سەر سێ خال جێبەجێی دەكەن کە بریتین لە (ماموستای زانکۆ ،کتێب و دەقەكانی خوێندن، خوێندكار).





لە كاتێكدا رژێم هەنگاوێكی وا دژە زانستیانە هەڵدەگرێ كە سێ سەد ملیارد تمەن كورتی بودجەیان هەبووە، كە خەرجی و مەسرەفێكی ئاوا لەم پرژە نازانستیەیان دەكەن و ئەنجومەنی بەرزی بەناو ئینقلابی فەرهەنگی چەندین پلانی دیكەی هەیە لەو بارەوە كە یەك بە یەك ئیشارەیان پێ دەكەین.





یەكەم: یەكەم رشتەیەك بە ئیسلامی كراوە  خوێندنەوەی ژنانە و لە درسی "نەزریەهای فیمینستی" گوریانە بە "نەقدی نەزریە های فیمینیستی".





دووهەم: پەسەند کردنی گەلالەی جیاكردنەوەی ژن و پیاو لە زانستگاكان و هەموو ناوەندە زانستیە بەرزەكانی وەڵات و بە ئیسلامی كردنیان.





سێهەم: دروست كردنی ئەنجومەنێك بە مەبەستی بە ئیسلامی كردنی ناوەندەكانی خوێندن.





چوارەم: یاسایی کردنی چالاکی  فەرهەنگی و سیاسی زانکۆیەکان بۆ ئەوە زانستگا بێتە شۆێنی ئیسلامی و سالم (بە رای سیستەمی ویلایەتی فەقیه )





پێنجەم: زیاترکردنی  ئاگاداری زانکۆیەکان بۆ ئەوە بتوانن بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان بۆ بەرێوەبردنی ئامانجی ئیسلامی تاوتوێ بكەن.





ششەم :بینا و باڵەخانەی زانستگاكان لە مێعماری ئیسلامی كەڵك وەرگرن.





ئەم کار و چالاکیانە بۆ ئەویە گەنجەکان بێرنە سەر بیری خۆیان و بە زۆر ئیسلامیان بكەن کە لە لای ئەوان ئیسلام لە جۆری وەلایەت فەقیهە  و ولایت فقیە جێنشینی خوا لەسەر عەرزە. باش ئەزانین ئێران بە گشتی ولاتێکی ئیسلامی لە ناوچەیەكی ئیسلامی هەڵكەوتووە. بەڵام جەماوەری ئەو وڵاتە حەزیان لەوە نیە دین بە زۆر بسەپێ بەسەریاندا و تا ئێستاش زۆربەی هەنگاوەكانی رژیم لە راستای بە ئیسلامی كردنی زانستگاكان و بە زۆر سەپاندنی شكستی هێناوە. بۆ ئەو هەنگاوە نوێیەشیان وەك لە ئێستاوە دیارە بەشێكی زۆر لە ئوستادانی بوێری زانستگاكان لێی هاتوونە دەنگ و نارەزایەتیان لەم پیلانانەی رژیم دەربریوە.





لە ئاستی پێكهاتەو ناوەند و رێكخراوە خوێندكاریەكانیش دا دەنگی نارەزایەتی دەبیسترێ و رۆژ لە دوای رۆژ بەرنگاربوونەوەو نارەزایەتی دژ بە سیاسەتی بە ئیسلامی كردنی زانكۆكان زیاتر دەبێ و خوێندكارانی بوێر ئەو جاریش باشتر لە رابردوو دژایەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەتە دژە زانستیەكانی رژیم دەردبرن. 





 





بەو هیوایەی بە هەوڵی ئوستادان و خوێندكاران و جەماوەری ئازادیخواز بەربەو هەنگاوە نازانسیتەی ئاخوندان بگیردرێ و لەم بارەشدا شكست و پاشەكشەیەكی دیكە بە رژیمی ئاخوندی بدەن.





 
ڕێکه‌و 2017-07-29 09:42:30
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی