بەشداری پێوەندی هەولێر لە مەراسیمی كردنەوەی كۆنگرەی پارتی كرێكاران و رەنجدەران

 

 

بەشداری پێوەندی هەولێر لە مەراسیمی كردنەوەی كۆنگرەی پارتی كرێكاران و رەنجدەران

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 3/8/2017 پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات ی كوردستان  لە شاری هەولێر بەشداریی لە رێورسمی  كردنەوەی كۆنگرەی دووهەمی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان كرد. 

رێورەسمەكە بە ئامادەبوونی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و بەدروشمی سەربەخۆیی كوردستان و بەدیهێنانی دادی كۆمەلایەتی دەستی پێكرد.

شاندی پیۆەندیی هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندیی هەولێر بە گەرمی پێشوازییان لێكرا و  لە نزیكەوە چاویان بە بەرپرسانی پارتی رەنجدەران كەوت و نامەی پیرۆزبایی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان پێگەیاندن.

 
ڕێکه‌و 2017-08-04 16:25:51
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی