خۆكوژی دوو كەس لە دوو رۆژدا

 دیاردەی خۆکوژی لە كوردستانی ئێران بووەتە مۆتەکە و ڕۆژانە شایەدی چەندین هەواڵی لەو شێوەین .    

 بەپێی سەرچاوەكان، ڕۆژی چوارشەممە  ١٨ی گەلاوێژی 1396، لاوێکی خەڵکی سنە لە ژوورەکەیدا خۆی كوشت.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو گەنجە بۆ كاركردن چۆتە شاری بانەو لە گەڕەگی "دەنگ و ڕەنگ" دا كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە. 

 

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەر لە بەیانی ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ٣٣ ساڵەی خەڵکی سەقز، بەهۆی كێشەی داراییەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 
ڕێکه‌و 2017-08-10 13:46:59
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی