پاش سێ شەو ڕۆژ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی شاهۆ کونتڕۆڵ کرا

 لە دوای ئەوەی كێوی شاهۆ و دارستانەكان سێ شەو و رۆژ لە ئاگردا دەسوتان، بە هەواڵ و هیمەتی چالاكانی ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچەكە كونترۆڵ كرا.

بەپێی هەواڵەكان، لە كاتێكدا سێ شەو و رۆژ دارستانەكانی شاهۆ دەبوونە قوربانی ئاگر و دەسووتان، هێزە داگیركەرەكانی سپای پاسدارانی رژیم بەبیانووی مانۆرەوە رێگەیان بە ناوەندە ژینگەپارێزەكان و خەڵك نەدەدا كونترۆڵی ئاگرەكە بكەن و ئەوەش کاری کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی قورس كردبوو.

شاهیدان دەڵێن هۆی كەوتنەوە ئاگرەكە تۆپباران کردنی شاخی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە بوو كە بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتان.

 

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژی 1396، سپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە گوندەکانی"کاشتەر" و "تەنگیوەر" سەر بە شاری کامیاران دەستی کردووە بە تۆپباران کردن و ئاگرتێبەردانی لەوەڕگە و دارستانەکانی شاخی شاهۆ.
ڕێکه‌و 2017-08-10 14:03:01
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی