١٢ئێعدامی بەكۆمەڵ جینایەتکارانە لە بیرجەند و بابول

 رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ١٩گەلاۆێژی ٩٦ لانی کەم ١٢بندیکراوی لە بیرجەند و بابول لە سێدارە دا.١١ کەس لەم زیندانیانە پێکەوە لە  زیندانی بیرجەند لەسێدارە دا. یەک بەندکراوێكیش لە زیندانی زابول لەسێدارە  دا.

هەر ئەمرۆ عەلی تاجیکی لە زیندانی عادل ئاوای شیراز لە سێدارە دا .ناوبراو لە تەمەنی ١٥ سال دا گیراوەو تەمەنی ٢٠ سالان لەسێدارە درا.

ناونیشانی هەشت كەس لە ئێعدام كراوەكانی بیرجەند بەو شێوەیە:

١ـ خانی مری خالد .خەلکی ئیسفەهان، لە بەندی ١٠٥زیندانی بیرجەند.

٢ـ برات عیمادی، خەلکی دەر میان لە ناوچەی بیرجەند، لە بەندی ١٠٦زیندانی بیرجەند .

٣ـ مەحەمەد رەزا ئەیوبی، خەلک بیرجەند، لە بەندی ١٠٢زیندانی بیرجەند .

٤ـ حاج موعەزی، خەلکی ئیسفەهان ئەم بندکراوە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە و بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی لە  شوینی دیكە گوێزراوەتەوە بۆ بندیخانەی  بیرجەند .

٦ـ مێهرداد باقر شەمس ،خەلکی ئیسفەهان ،ئەم زیندانیە لە ندیخانە بیرجەند  نبوە بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی  گوێزاروەتەو بۆ بندیخانەی بیرجەند .

٧ـ هادی ئێم خەلکی دەرمیان ناوچەی بیرجەند، ئەم زیندانیە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە، بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بیرجەند.

٨ـ هادی جەعفەری خەلکی مەشهەد، ئەم زیندانیە لە بندیخانەی بیرجەند نبوە و بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەی گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی بیرجەند.

 
ڕێکه‌و 2017-08-11 18:26:03
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی