هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم كۆڵبەرێكی دیكەیان كوشت

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژێمی ئێران لەسنووری شنۆ کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ كە بەو هۆیەوە گیانی دا.

بەپێی هەواڵەكان ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردەی “عیزەدین خالیدی” کوڕی عەبدولڕەحمان و دانیشتووی گوندی “بادەکیا”ی ورمێ  راگەیەندراوە.

 

 لە سێ رۆژی رابردوودا ئەوە دووهەم كۆڵبەرە دەكەوێتە بەر دەستڕێژی هێزەكانی رژیم و گیان لە دەست دەدا.
ڕێکه‌و 2017-08-12 10:31:42
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی