تۆپبارانی بەردەوامی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزی تیرۆریستی سپای پاس

 بەپێی هەواڵەكان، رۆژی هەینی 20ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، هێزە تیرۆریستیەكانی رژیمی ئێران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بۆ دوهەمین جار ناوچەیەكی بەربلاوی لە سنووری هەرێمی كوردستان تۆپباران كرد.

هێزە تیرۆریستیەكانی سپای پاسداران شەوی پێنج شەممە 19ی گەلاوێژیش ناوچەی سنووری حاجی ئومەرانی تۆپباران كرد بوو.

هێزە تیرۆریستیەكانی رژیم كوێستانەكانی دەوری حاجی ئومەران بەتایبەت "گوندەرۆژ"ی بۆ ماوەی سەعاتێك كردە ئامانجی تۆپخانەكانی.

 

بەرزاییەكانی هەڵگورد و حاجی ئومەران لەو ناوچانەن كە لە ماوەی رۆژی هەینی دا لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمەوە تۆپباران كران

 
ڕێکه‌و 2017-08-12 10:41:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی