داهاتوی ژنانی خوێندەوار لە ئێران!

فرمێسك ئەردەڵان

لە چەند سالی رابردو دا ژنان و کچان لە زانستگاکان بەشداری  بەر چاویان هەبووه.

ئەم بەشدار بونەی ژنان بە دوو جۆر کاریگەری بەسەر كۆمەڵگاوە هەبووە. جۆرێك لە ژیانی هاوبەشیان و جۆرێكیش لە كار و پیشەیان دا.

سەید جەعفەر حەقشناس  بەرێوەبەری " گروپ و كاروباری ژنان و خانوادە تۆژینگای باقرالعلوم وتی: لەم  کاتەدا ٧٠درسەدی بەشی زانستگاکان تایبەتن بە ژنان و تەنیا سی لەسەد بەشی کورانە، واتە سی لە سەدی ئەم کچانە ئەتوانن ژیانی هاوبەش لەگەل ئەم کورانە پێكبێنن. هەندێ كەس لەگەڵ ئەوەدان و پێیان وایە رێژەی زۆری ژنان زانستگاكان وەکوو پردێکە بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبەش و بە بروای ئەوان ژنانی خوێندەوار كەمتر تووشی مەوادی هۆشبەر و فەحشا و قەیرانی دیكە ئەبن.

بەشێكی دیكە لەو بروایەدان ژنانی خوێندەوار چاوەروانیان ئەرواتە سەرو، تەمەنی دەستپێكی ژیانی هاوبەش ئەرواتە سەرەو دابەزینی منداڵبوون لە قازانجی كۆمەڵگادا نیە. چونكە کاتێ ژنان ئەچنە زانستگا ئاماری شووكردن و منداڵبوون دادەبەزێ و كاریگەری لەسەر داهاتووی كۆمەڵگا هەیە.

لەبەشی کار و پیشە: لە قۆناغەکانی رابردوودا ژنان دو بەش بون یەك: ژنانێ لە مالەوە بون، ژنانێ لە دەروە کاریان کردوە، بەلام ئێستە خاڵێكی دیکەی  پێ زیادکراوە کە ئەویش ژنانی بێکارن  کە بە دوای کاردا ئەگەرن. زۆرترین رێژەی ژنانی بێکار لە بەشەكانی زانستی كۆمەڵایەتی، بازرگانی ، مافدا دەرسیان خوێندوە، ژنان کە لە زانستگا دێنە بازاری کار رەوشی کار سەختە بۆیان لەلایەك لەبەر سیاسەتی رژیم و لەلایەك لەبەر كۆمەڵگەی پیاوسالار. لە لایەكەوە بیر و باوەری نەگەتیڤی کۆمەلگا بۆ سەربەخویی ئابوری و پیشەی ژنان، بەجۆرێكە كە هێندێ لە ژنان خۆیان ئەو بیر و باوەریانە قەبوڵە کە ژن نابێ لە دەرەوە کار بکات و دەبێ تەنیا ژنی مال بێ.  لە لایەكی دیکەوە جەوی خراپ و كێشە و قەیرانی جێ ژیان، كە ئەمەش کاركردن بۆ ژنان سەختتر دەكات و دەبێتە كۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیی ئابوری ژنانی خویندەوار. بەگشتی رێژەی ژنانی خوێندوار زۆرترە لەوەی کە بازاری كار پێویستیەتی.

 لە سالی ١٣٨٠لە یەک میلیون و شەشسەد هەزار خوێندكاری ئێرانی هفتسەد هەزار کچ بوون، كە ساڵی ٨٥ ەم رێژەیە بۆ یەک میلیون و پانسەد هەزار زیادی كرد.

 بە گشتی لە ٣٩٢ شاری ئێران، لە ١٠٣شار رێژەی ئاماری ژنانی بێکار زیاترە لە ١٥لەسەدە و لە ٧٧ شار قەیرانی بێکاری بوونی هەیە. زۆرترین ئاماری كاری ژنان لە شاری ماهنشانی زنجانە و خراپترین شار بۆ بێکاری ژنان ئیلام، ئەندیمشک، هیرمەند، جوانرۆن، كە رێژەی بێكاری لەو شارانە زیاتر لە پنجاە لەسەدە. لە تارانیش هەلی کار بە ژنان نادرێ و پرە لە ژنانی بێکار. ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە كار بۆ ژنان كەمترە لە ١٢لەسەد. کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە بازاری کار لە ئێران پیاگانەس و ژنان لە بازاری کار رەقیب نین بۆ پیاوان. بەرپرسانی رژیمی ئێران لە بەشی کونترڵی قەیرانی ئیحتمالی كار دەڵێن: لە داهاتوودا کێشەی زۆریان هەیە و بە پێی ئەوەی ولاتی ئێران لە زانستگا ناتوانێ کار ئافەرین پەروەردە کات و ئەوانەی زانستگا دەخوێنن بەشی زۆریان مەهارەتیان نیە و ناچارن بە شوغل و پیشەیێکی دێاری کراو  و ئاسان كار بکەن و ژماری ئەم كارانەش سنوردارە. دەسەلاتداران وەك خاوەن كار بە سەپاندنی یاسا و سیاسەتی بەشداری ژنان سنوردار بكات، ژنان ئەنێرنەوە بۆ ماڵ و باڵادەستی پیاوان زۆرتر ئەکات و ئەم کارە لە لاێکەو ئەبێتە هۆی نارەزایەتی شاراوە و ئاشکرا کە زۆر ریشەیی و بەربڵاوە.

 
ڕێکه‌و 2017-08-17 12:17:48
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی