٥ى خه‌رمانان



بێهروز ئه‌رده‌لان 


  خه‌رمانان تۆ تروسكه‌ى ژینى

  بۆ كوردستان  وه‌ك په‌رژینى

 بوویته‌ پارده‌ بۆ رۆژهه‌لاَت

  به‌ختى كورده‌و هات ونه‌هات

  ئه‌ى ده‌سپێكه‌كه‌ى خه‌بات

  فریادرِه‌سى رۆژى نه‌جات

 تۆ هه‌رِه‌مى گه‌ل پارێزى

  لوتكه‌ت به‌رزه‌ وه‌ك ئارێزى








ته‌ره‌غه‌ت هێنا پێكه‌نین


  كاوه‌ین  فه‌رهادى كۆكه‌نین


  ئه‌مساڵیش وا له‌نگه‌رت گرت


 هه‌وارگه‌ى مێژووت  واگوڵباران كرد


  شاخ وپێشمه‌رگه‌ت كرده‌ هاورِێ


  ده‌برِین ئامانج رێ به‌ رِێ


  پێشمه‌رگه‌وئه‌و شاخانه‌


  بوونه‌ هه‌ڵۆ وهێلانه‌


  چه‌ك وخه‌ڵكت ئاشت كرده‌وه‌


 نه‌هامه‌تیت رِه‌وانده‌وه‌


  بوویته‌ تۆێشوو بۆ رِزگارى 


  رِماندت تراویلكه‌ى تاڵى


 برِستى بۆ هوشیارى


  دروشمته‌ رِزگارى


 ئیسته‌ هه‌روه‌ك ساڵان


 وان لێره‌ هه‌ڤاڵان


  كۆبوونه‌وه‌ى په‌یمانه‌


 رِێبازت وه‌ك جارانه‌


 ئاوه‌دان وه‌ك ماڵه‌كه‌ت 


 سوێندبه‌خه‌ت وناوه‌كه‌ت


 هه‌تا تۆبیى په‌یمانت


 به‌دیمه‌نى پرِجوانت


 له‌سه‌ر رِێگه‌كه‌ت سوورین 


 له‌ترس زۆر به‌دوورین


 ئه‌و رِێگه‌ى تۆگرتووته‌


 ئه‌مانبات به‌ره‌و لوتكه‌


 به‌رزى رِابوونى مێژوو 


 هۆ به‌فره‌كه‌ى گرِگرتوو


 ئاوێنه‌ى بالاَنوێنى كوردانى


 ئه‌ى سروه‌كه‌ى  ده‌م به‌یانى


  خه‌رمانان تۆ كۆتایى خه‌زانى


  باڵداره‌كه‌ى كه‌ژانى


 به‌هاتنت گه‌ش بووینه‌وه‌


 سرووده‌كه‌ت ده‌ڵێن وده‌ڵێنه‌وه‌

ڕێکه‌و 2017-08-18 23:23:02
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی