كاروانى خه‌رمانان

سیامه‌ند

مه‌گه‌ر ده‌كرێ شه‌پۆلى به‌خورِى رووبار، بریارى مردانه‌، هه‌لمه‌تى وه‌ك بروسكه‌، تینى هه‌تاوو سه‌رماى زستان له‌ ناوبچێ، مه‌گه‌ر ده‌ورى گردوون، رووناكى رۆژ، شه‌یدایى ئه‌ویندارانى سه‌رمه‌ست ، به‌رزه‌ فرِى هه‌ڵۆى چاوسوور، نه‌به‌ردى و قاره‌مانى وهه‌ڵمه‌ت و نه‌عره‌ته‌ى شێرانه‌ى پێشمه‌رگه‌، هومیدى دایكى شه‌هید،

چاوه‌روانى گه‌لێك بۆ هه‌لاتنى خۆرى ئازادى به‌هه‌ره‌شه‌ى جه‌للادى ده‌ست به‌خوێن و زوڵم وبێدادى ستم گه‌ر له‌ ناو بچن.

نه‌یاران و ناحه‌زان، خه‌ونى گوولى به‌ رێبازه‌ پاك و بێ گه‌رده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌بینن، دڵى نه‌خۆشیان به‌ وێستانه‌وه‌ى كاروانى خه‌رمانانه‌كه‌م زو ووشك هه‌لاتنى ریشه‌ى رێبازه‌كه‌م، كه‌ بۆ جێ جێى نیشتمانى داگیركراو و سته‌ملێكراو ریشواژۆى كردوه‌، خۆش ده‌كه‌ن.

به‌سه‌ ئاسنى سارد كوتان، تاكه‌ى خۆتان له‌ قه‌لافه‌تى مه‌ردانه‌، وره‌ى به‌رزى چاونه‌ترسه‌كان تاقى ده‌كه‌نه‌وه‌، 37 ساڵه‌ چیتان بۆكراوه‌ ته‌نیا روورِه‌شى و داماویى نه‌سیبتان بووه‌.

به‌ڵى هیچ كات رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدان به‌ هه‌ره‌شه‌ى دژمن و پیلانى ناحه‌زان و خۆفرۆشان له‌ ناو ناچێ و ئه‌و ریبازه‌ پیرۆزه‌ تا هاتنى خۆرى ئازادى ئالاهه‌ڵگر و چۆڵه‌ چراى رێگاى خه‌بات و كۆڵنه‌دان ده‌بێ.

ده‌بێ دژمنانى كورد، دژمنانى ئازادى بزانن، خه‌باتى ئازادیخوازى و تێكوشان و فیداكارى رۆله‌كانى سازمانى خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێ، لوتى سته‌مگه‌ران و ناحه‌زانى له‌ خاك ده‌مالێن.



ڕێکه‌و 2017-08-24 14:43:24
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی