٥ی خه‌رمانان هاته‌وه‌

جه‌لال خۆشکه‌لام

هه‌موو بڵێن مژده‌بێ هاته‌وه‌،

٥ی خه‌رمانانی خه‌بات

ده‌ک به‌خێربێ، لێو پیرۆزبێ

کوڕ و کچانی ووڵات

بۆ گه‌لی کورد

بویه‌ میژووی به‌رخوان و هه‌ستانه‌وه‌

بوی به‌‌ ڕێگر، به‌ قه‌ڵغان،

دژی زوڵم و و چه‌وسانه‌وه‌

بوی به ‌یادگار و زانکۆیه‌ک،

بۆ تێکۆشان و سه‌روه‌ری

بوی به‌ به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ت،

له‌ خه‌رمانان تۆ هه‌ڵوه‌ری

بوی به‌ پشت و په‌نایی هه‌ژار

نان بڕاوانی لێقه‌وماو

بوی به‌‌ ئومێدی ژیانه‌وه

 بۆ گه‌لی کوردی به‌ش خوراو

بۆیه‌ تۆ هه‌میشه‌ وا زیندوی،

بۆ خاک و گه‌ل به‌ په‌یمانی

چونکه‌ هه‌ناسه‌ی به‌رخودان و

ڕێبواری ڕیێی تێکۆشانی

ده‌ک به‌خێربێ، لێو پیرۆزبێ

لاوانی دوا ڕۆژی ووڵات

مژده‌ بده‌ن به‌یه‌کتری،

وا هه‌تاوه‌ ٥ی خه‌رمانانی خه‌بات

 
ڕێکه‌و 2017-08-24 14:50:09
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی