پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی خەڵكی كوردستان

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

هاونیشتمانیانی تێكۆشه‌ری كوردستان!

هۆگرانی ئازادی!

له‌ ئیستادا خه‌ڵكی شاری بانه‌ بەرەورووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئاخوندی وێستاونه‌وه‌و به‌ پێ‌ هه‌واڵی گه‌یشتوو زیاتر له‌ 3 كه‌س له‌ هاونیشتمان بریندار بوون و بەرەورووبوونەوە له‌ چه‌ندین خیابان و شه‌قامی شاری بانه‌ به‌رده‌وامه‌.

داوا له‌ خه‌ڵكی تێكرای شاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌م به‌ هاواكاری و هانای خه‌ڵكی بوێری شاری بانه‌وه‌ بچن و له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان پشتیوانیان بن.

به‌ پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی گه‌یشتوون له‌ چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سه‌رده‌شت، پیرانشار، مه‌ریوان و سه‌قز پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی بانه‌ ده‌ربریوه‌و تا دێت پشتیوانی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ قاره‌مانی و خۆراگری هاونیشتمانیان له‌ شاری بانه‌ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنی.

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له‌ گه‌ل ناردنی درود بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاری بانه‌، خراگریان له‌ به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادی حكومه‌تی دژی ئینسانی ئاخوندی به‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرینگ له‌ خه‌بات و كۆلنه‌دانی گه‌لی كورد له‌ شۆرشی مافخوازانه‌و ره‌وا ده‌زانێ.

ئه‌و خۆراگریه‌ قاره‌مانانه‌یه‌ له‌ شاری بانه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان نیشانیدا كه‌ گه‌لی ئازادیخوازی كورد له‌ كوردستانی ئیران سووره‌ له‌ سه‌ر روبه‌روبوونه‌وه‌ی سته‌م و بێدادی حكومه‌تی ئاخوندی و تا گه‌یشتن به‌ ئازادی و روخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ سته‌مگه‌ره‌ له‌ خه‌بات و كۆڵنه‌دان ده‌ست هه‌ڵناگرێ‌.

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران

سكرتیری گشتی

بابه‌شیخ حسینی

5 .9 .2017



 
ڕێکه‌و 2017-09-05 12:34:02
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی