گرینگی پشکێنی لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی رژیم ئێران

دو دانشمەندی ناوکەیی دەیوید ئالبرایت و ئولی هاینونن جارێکی دیکە لەسەر پشکنینی بەربڵاو لە بنكەو ناوەندە ناوكەیی و غەیرەناوکەیەكانی رژیمی ئێران تەکیدیان کردەوە.

دەیوید ئاڵبرایت و ئولی هاینون كە هەر دوکیان لە پشكێنەرانی پێشووی ئاژانسن، هەڵوێستی زۆر توندیان دژ بە رژیمی ئێران هەیە. ئەوان لە بابەتێكدا لە مالپەری ئەنستیتۆی زانیاری و ئاسایشی نێو نەتەوەیی ١٥خەرمانان ٩٦دەڵێن کە ئاژانس لە رێوشوێنەكانی نێو رێکەوتنی ناوکەیی باشتر کەڵک وەر بگرێ.

ئەم رێکەوتنە رێگەی بە تاقیكردنەوەی ئەو كەرەستانەی بە دوو جۆر بەكار دەهێنرێن دەدا. هەروەها رێگە بە پشكنینی زیاتر لە بنكە و دامەزراوە غەیرە ناوكەییەگان دەدات.

ئاڵبرایت و هاینونن لەم بابەتە دەنوسن: ئاژانس ئەبێ لەو شوینانەکە ئێستا دیدار ناکات بەردەوام پشكنین و سەردانی ئەو شوێنانە بكات كە ئێستا نایكات.

ئەم دو دانیشمەندە بەناوبانگە پێشتریش لەسەر پێشکنی لە بنكەی پارچین پێداگریان كردبوو و داوایان لە ئاژانسی نێونەتەوەیی كردبوو بەپەلە سەردانی ئەو بنكەیە بكات.

دەیوید ئالبرایت وتویە: ئەو پێكهاتەی بنكەی پارچین کە لە وێنە ماهوارەییەكاندا دەبیندرێ  لەو دامەزراوانە دەچێ كە مەوادەی تەقەمەنی بەهێ.ی تێدا دروست دەكرێ، ناوبراو باوەری وایە: پێشکەشنەرە نێونەتەوەیەکان ئەبێ لە دسەلاتی خۆیان كە لە رێکەوتنامەی ناوکەیی دا هاتووە کەلک وەرگرن فشارەكان زیاتر بكەن بۆ ئەوەی بۆ سەردان ئەو شوێنانە بكەن كە بزانن چی رو ئەدات. لەوێ چالاکی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی چەکی ناوکەیی ئەنجام دراوە.

ئولی هاینونن کە زیاتر لە ٢٠جار بۆ پێشکێنی و ئیشی جۆرواجۆر سەردانی ئێرانی کردوە دەڵێت: ئێمە دەبینین کە دەوری بیناکانی  پارچین بە خاك گیراوەو ماوەیان لەگەڵ یەكتر هەیە. ئەمە دنەقشەی ئاسایی بۆ دامەزراوەیەكە کە بۆ تەقەمەنی بەهێز  دارێژراوە. بە رای من پرسیاری جیددی لە حكومەتی ئێران هەیە وەلامبدرێتەوە. ئەبێ ئاژانس رێگەی ئەوەی هەبێ دەستی بەو دامەزراوەیە بگات.

 
ڕێکه‌و 2017-09-09 10:37:58
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی