رژیمی ئێران لە ناوچەی روژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی ئاژاوەو رۆڵی تێكدەرانەی هەیە

نیکی هیڵی نوێنەری ئامریکا له رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوە کان لە کۆبوونەوەی، ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: پاڵپشتی ڕژیمی ئێران لە تروریسم، و هۆکاری ئاژاوەو  ئاڵۆزییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بێ وچان درێژەی پێ دەدات.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند، سپای پاسدارن پەرە بە پیشەی و برهەمهێنانی  موشکەی باڵستیک دەدا.

نیکی هێڵی لە درێژەدا وتی: ڕژیمی ئێران كاری قاچاخی چەک و چۆڵ، و پێشێل کردنی بەربەستی سەفەر و پاڵپشتی بەردەوام لە ترۆریسم دەکات و هاوکات ناکۆکیەکانی ناوچەکە قوڵ و ئاڵۆزتر دەکات.

نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی : هەروەها ڕژیمی ئێران پەرە بە تێکنۆلۆژی بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیک کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەییان هەیە دەدات. سپای پاسدران و ئەرتەشی ڕژیمی ئێران جۆرە موشکێكیان تاقی كردووەتەوە و پەرەپێدەدەن كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ناوكەیی هەیە.

 
ڕێکه‌و 2017-09-09 11:07:21
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی