هێزەكانی رژیم سێ هاووڵاتی كامیارانیان دەستبەسەر كردووە

هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری کامیاران سێ هاووڵاتیی ئەو شارەیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەكانی هیوا نەدیمی کوڕی محەممەد کەریم، کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف، ئیقباڵ قوبادی کوڕی ئەحمەد و دەستبەسەریان كردوون.

دەگوترێ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 
ڕێکه‌و 2017-09-10 12:06:33
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی