هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم كاسبكارێك دەدەنە بەر لێدان و شكەنجە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە سنووری شاری بانە كاسبكارێكی زەجمەتكێشی سەقزی لە دوای تەقە و دەسترێژ، دەدەنە بەر لێدان و شكەنجەی و تا سەرە مەرگی دەبەن.

ئەو كاسبكارە ناوی شۆرش قادرزادە و خەڵكی شاری سەقزە كە بە هۆی لێدان و شكەنجەی هێزەكانی رژیمەوە دوو گورچیلەو پاكانی لەدەست داوە.

وێرای نارەزایەتی بەرینی شارەكانی كوردستان لە كردەوەی سەركوتگەرانەی هێزە داگیركەرەكانی رژیم بەڵام لێدان و كوشتنی كۆڵبەران و كاسبكارانی رەنج دیتوو بەردەوامە.

 
ڕێکه‌و 2017-09-10 12:19:24
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی