بەشداری كۆمیتەی سوییسی سازمان لە كەرنەڤاڵی ریفراندۆم

 رۆژی یەكشەممە 19ی خەرمانانی 1396، بەرامبەر بە 10ی سێپتامبری 2017 لەسەر بانگهێشتی رەسمی كۆمیتەی ئامادەكاری بۆ كەرنەڤاڵی ریفراندۆم لە سوییس، ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی سوییسی سازمان بە سەرپەرەشتی ئازادحوسێنزادە بەشداری چالاكیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.

ئەم كەرنەڤاڵە جەماوەریە لەبەردەم بنكەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ژنێڤ بە ئامادەبوونی هەزاران كەس لە كوردستانیانی ئەو وەلاتە بەرێوەچوو.

شایانی باسە بریار وایە 25ی سێپتامبر لە هەرێمی كوردستان ریفراندۆم بەرێوەبچێ و بە مەبەستی سەرخستنی ئەم ریفراندۆمە كوردستانیان لە تاراوگە زنجیرەیەك چالاكی و كۆر و كۆبوونەوەو كەرنەڤاڵی جەماوەری بەرێوەدەبەن.












 
ڕێکه‌و 2017-09-11 10:31:09
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی