لەیەك رۆژدا دوو سەربازی كورد دەكوژرێن

 لەیەك رۆژدا دوو سەربازی کورد بە شیوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە و بەرپرسانی هێزە سەربازییەکانی رژیمی ئێرانیش دەڵێن خۆکوژییان کردووە.

بەپێێ‌ هەواڵەكان، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، سەربازێکی کورد بە ناوەی “ڕەزا فەرەجی” خەڵکی شاری خۆی لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری سەقز لە كاتی نیگابانی دا كوژراوە.

بەرپرسانی ئەو پادگانەی رەزا فەرجی تێدا سەرباز بووە رایانگەیاندووە كە ناوبراو خۆی كوشتووە. 

سەرچاوەیەک لە شاری سەقزەوە بە مالپەری هەنگاوی ڕایگەیاندوە کە ئەگەری کوژرانی ئەو سەربازە زۆرە، جونکوو چەند رۆژ پێش ئەو رووداوە لەگەڵ دوو ئەفسەری ئەو پادگانە بووەتە دەمە قاڵە و لە یەتریان داوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتوو، هەر ئەو ڕۆژە سەربازێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “جەعفەر ئەحمەد تاش” لە پادگانی مەرەندی پارێزگای ئازەربایجان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

 
ڕێکه‌و 2017-09-12 08:21:13
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی