ئەنجومەنی ئاسایش بریارنامەی گەمارۆی دژ بە كورەی باكوور پەسەند كرد

 شەوی  ٢٠ی خەرمانانی ٩٦ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ بریارنامەی پیشنیاركراوی ئەمریکای بو زیاتر کردنی ئابلۆقەی سەر کورەی باکوری پەسند کرد.

بە پێی ئەم بریارنامە هاوردە کردنی نەوتی کورەی باکور بە ولاتانی دیکە سنووردارتر دەكرێ و هەناردەی  پارچە (قوماش) لە کورەی باکور بۆ ولاتانی دیکە قەدەغە دەكرێ بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخرێتە سەر پیونگ یانگ بە مەبەستی راگرتنی بەرنامەی ناوكەیی.

نیکی هەیلی نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دوای پەسەند کردنی  ئەم بریارنامە وتی کورەی باکور هێشتا دەرفەتی هەیە هەتا بە بریاری راگرتنی بەرنامەی ناوكەیی خۆی داهاتوو خۆیان دیاری بكەەن. ئەوان ئەگەر بیسەلمێنن دەتوانن لە ئاشتی دا ژیان بکەن جیهانیش لەگەڵ ئەو وەلاتە بە ئاشتی دەگات.

نۆێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ئابلوقە پەسەند کراوەکان بەشی زۆری داهاتی پیونگ یانگ دەكاتە ئامانج.

نیکی هەیلی دەوری چینی لە پەسەندكردنی ئەو بریارنامەی دوشەممە دژ بە کورەی باکوری بە گرینگ زانی و وتی :ئەم بریارنامە بە بێ پەیوەندی بەهێزی نێوان سەرۆک کۆمارترامپ و سەرۆک کۆمار چین نەدەكرا.

 
ڕێکه‌و 2017-09-13 08:42:48
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی