مۆڵدانی هێزە سەربازی زیاتر لە ناوچەی شنۆ

  سپای پاسدارانی رژیم بەربڵاو هێزی بەكرێگیراوی پۆشتەو پەرداخ لە ناوچەی شنۆ مۆڵ دەدا.

بەپێی هەواڵەكان ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی 1396، سپای پاسدارانی رژیمی داگیركەری ئێران دەستی داوەتە هێنانی هێزێکی پۆشتە بە چەکی قورس بۆ شاری شنۆ و ناوچەكە بەگشتی كردووە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران دەستیان بە راگواستنی چەکی قورس بۆ شاری شنۆ كردووە.

ئەم چەکە نێردراوانە لە جۆری چەکی قورس وەک تانک، تۆپ و کاتیوشا بوون.

حکوومەتی ئێران هەر لە هاتنەسەرکاریدا بە چاوێکی ئەمنییەتییەوە سەیری کوردستانی کردووە.

 
ڕێکه‌و 2017-09-21 07:57:20
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی