لەماوەی ٦ مانگدا 56 كورد لە ئێران لە سێدارە دراون

 بەپێی هەواڵ لە شەش مانگی یەكەمی ئەو ساڵی بە لانی كەمەوە 56 هاووڵاتی كورد لە ئێران لە سێدارە دراون. بەو پێی یە مانگانە بەشێوەی مانمناوەند مانگی نزیك بە 10 كەس لە سێدارەدراون.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی سیاسی، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی مەزهەبی، ٣٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان، ١٨ هاووڵاتی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و هاوولاتییەکیش بە تۆمەتی دزی چەکدارانە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

بە پێێ‌ راپۆرتێك كە هەوالدەری هەنگاو بڵاوی كردوەتەوە لەو شەش مانگەدا لە پارێزگای ورمێ 27 كەس، 13 كەس لە پارێزگای لورستان، 7 كەس لە پارێزگای كرماشان، 4 كەس لە كوردانی خوراسان، 2 كەس لە پارێزگای سنە لەسێدارە دراون.
ڕێکه‌و 2017-09-24 14:16:57
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی