هێمن هەورامی هەر لایەنێك سنووری كوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە

 هێمن هەورامی ئەندامی سەركرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی كاروباری سیاسی و پەیوەندیە گشتیەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی دا بەتوندی وەڵامی هەرەشەكانی رژیمی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند هەر لایەنێك سنووری كوردستان ببەزێنێت وەڵامی دەدەینەوە.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری 1396، "هێمن هەورامی" ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسی کرد، کە هەنگاوی مێژووی گەلی کوردە و بە هەنگاوێکی سەد ساڵەی گەلی کوردی لە قەڵەم دا. 

 

هێمن هەورامی، سەبارەت بە مانۆڕە سەربازیەكانی رژیمی ئێران و تورکیە و عێراق کە بڕیارە لە سەر سنوورەكان ئەم وڵاتانە بەڕێوەبچێت وتی: "ئێران و تورکیە و عێراق لە ناو وڵاتەکانی خۆیان خۆنواندنی سەربازیی یان هەر کارێك بەڕێوە دەبەن با بیکەن کەیفی خۆیانە، بەڵام تەنیا یەک بست بێنە ناو خاکی کوردستانەوە، ئەوا بەبێ ‌وڵام نابێت، ئێمە گیان دەدەین بەڵام ناهێڵین ئیرادەی خەڵکەکەمان بشکێت، چونکە ئەم کارەی کە دەکرێت بۆ شکاندنی ئێرادەی پاش ڕێفراندۆمە".

 

هەروەها لە وڵامی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران و تورکیە بۆ داخستنی سنوورەکان و کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە یەکەمجار ئەم وڵاتانە خۆیان زەرەر دەکەن، چونکە بەشی زۆری کاڵاکانی ڕژیمی ئێران و تورکیە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێن و وتی: "ئێمە بە درێژایی ٢٥ ساڵی ڕابردوو دەرمان خستووە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەرەکی سەقامگیری ئێران و تورکیەیە، ئێمە لەسەر هەمان پەیوەندیی بەردەوام دەبین و ڕێزی دراوسێیەتی دەگرین، هیوادارین تورکیە و ڕژیمی ئێرانیش پێبەندی ئەمە ببن".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هێمن هەورامی باسی لەوە کرد، ئەگەر کوردستانی باشوور ناسەقامگیر بێت، سەقامگیری و ئارامی ڕژیمی ئێران و تورکیەش تێك دەچێت.
ڕێکه‌و 2017-10-02 15:01:58
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی