رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی كورەی باكور دەكات

 دۆناڵد ترامپ سەرۆككۆماری ئەمریكا وتی رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی كورەی باكور دەكات و لەگەڵ ئەو وەڵاتە تەجارەت و یاسای رێكەوتنی ناوكەیی پێشێل دەكات.

 

ناوبراو كە رۆژی یەكشەممە 16ی رەزبەری 96 لەكەڵ كاناڵی تی بی ئێن وتووێژی دەكرد وتی: من لەو باوەرەدام كە رژیمی ئێران پشتیوانی دارایی بە كورەی باكور دەگەیەنێ، من دڵنیام كە ئەوان لەگەڵ كورەی باكور تەجارەت دەكەن و هەروەها دەزانم كە ئەوان كارگەلێك لەگەڵ كورەی باكور ئەنجام دەدەن و ئەوە قەبووڵ كراو نیە. ئەو كارە زەربە لە رۆحی رێكەوتنی ناوكەیی دەدات. ئەو رژیمە ئەكتەرێكی خراپە و گەر وا بروا بەرەورووی ئەو رژیمە دەبمەوە.
ڕێکه‌و 2017-10-09 13:48:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی