پاسدار محەمەد عەلی جەعفەری: وەک داعش هەڵسوکەوت‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ ئا‌مریكا ده‌كه‌ین

سپای‌ پاسدارانی‌ رژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگه‌ر واشنتگتۆن سپا بخاتە لیستی ڕێكخراوە‌ تیرۆریستەکان، وەکوو داعش، له‌ هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ سپای ئا‌مریكا ده‌كەن.

پاسدار محه‌ممه‌دعه‌لی‌ جه‌عفه‌ری‌، فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ رژیمی ئێران، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ستراتیژی سپای‌ پاسداران، ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر واشنگتۆن بڕیاری دا یاسای سزا ئا‌مریكییه‌كان دژ به‌ ئێران كارا بكا، ئه‌وكات ده‌بێ هێزه‌كانی‌ بۆ دووری‌ دوو هه‌زار كیلۆمیتر دوور بخاته‌وه‌، كه‌ مه‌ودای‌ مووشه‌كه‌كانمانه‌”.

هەروەها ناوبراو گوتی،‌ هه‌ر سزایه‌كی نوێی ئامریكا بۆسه‌ر ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی‌ تاران و واشنگتۆن بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌پچڕێنێ.

ئەوە فه‌رمانده‌یەی سپای پاسداران ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ یاسای سزاكان، واتا ده‌رچوونی‌ یەک لایەنەی ئامریكا له‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، گوتیشی: “ئێمه‌ش ئه‌وكات هه‌لی‌ بێ مێشكی‌ ترامپ له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ به‌رنامه‌ مووشه‌كی و به‌رگرییه‌كان، ده‌قۆزینه‌وه‌”.

جه‌عفه‌ری‌ لە درێژەدا گوتی،”ئەگه‌ر واشنگتۆن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ ئامانجی‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاران دا بنێ، ئه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی‌ هه‌ڵبژاردووه‌”. پێداگریی كرده‌وه‌، كه‌ رژیمی ئێران ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له‌ شوێنێكی‌ دیکە چاره‌سه‌ر بكا، نه‌ك له‌سه‌ر مێزی‌ وتووێژ: “ئێران هیچی‌ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بیڵێ”.


 
ڕێکه‌و 2017-10-09 23:31:38
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی