پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

به‌رێزان خانه‌واده‌ی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند!

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی  مامۆستا كه‌ریم زه‌ند یه‌كێك له‌ مێژووناسان و نووسه‌رانی تیكۆشه‌ری كورد و هه‌روه‌ها دۆست و نزیكی سازمانی خه‌بات  و  مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی بوو. ئه‌و پێوه‌ندی و  دۆستایەتیە له‌ ساله‌كانی 1980 زایینی به‌ دواوه‌ له‌ شاری سلیمانی به‌رده‌وام بوو تا كۆچی دوایی مامۆستا كه‌ریم زه‌ندی لێكۆڵەر و دلسۆز و تێكۆشه‌ر به‌رده‌وام بوو.

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا كه‌ریم زه‌ند به‌ ناوی كاك بابه‌شیخ حوسه‌ینی سكرتێری گشتی و تێكرای ریزه‌كانی  سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می و په‌ژاره‌تان پی راده‌گه‌ینین.

دوامه‌نزڵی مامۆستای ره‌نج كێش و نیشتمان خۆشه‌ویست به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران

ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی
ڕێکه‌و 2017-10-10 19:35:14
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی