كۆشكی سپی: بریار وایە دۆناڵد ترامپ ئامانجێكی گشتی لەبارەی ئێرانەوە رابگەیەنێ‌

 

 رۆژی سێ شەممە 18ی رەزبەری 1396 كۆشكی سپی رایگەیاند كە دۆناڵد ترامپ لە كۆتایی ئەم حەوتووەدا ئامانجێگی گشتی لەبارەی ئێرانەوە رادەگەیەنێ‌ كە رێكەوتنی نێونەتەوەیی ناوكەیی كە بەرنامەی ناوكەیی ئێران مەهار دەكات هەڵدەوەشێنێتەوە یان نا، لە خۆ دەگرێ.

سارا هاگبی سەندەرز وتەبێژی كۆشكی سپی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەواڵنێران لەیەر بریاری تەئید و ئامانجی گشتی تر لەبارەی ئێران وتی: ترامپ كۆتایی ئەو حەوتووە ئەو بریارە دەدا.

 

سەرۆك كۆمار لەسەر ئامانجیچكی گشتی لەبارەی ئێرانەوە بریاری داوە و دەیهەوێ دڵنیا بێتەوە كە ئێمە سیاسەتێكی گشتیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێكرای كێشەكانی رژیمی ئێران كە ئەكتەرێكی خراپی ناوچەكەیە، هەبێ.
ڕێکه‌و 2017-10-11 12:32:52
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی