جان بۆڵتۆن، رژیمی ئێران سەرچاوەی سەرەكی ترۆریزمی نێودەوڵەتیە

جان بۆڵتۆن لە وتارێكدا لە رۆژنامەی هێل ی كۆنگرەی ئامریكا، رژیمی ئێرانی بە سەرچاوەی سەرەكی ترۆریزمی نێودەوڵەتی ناوزەد كرد و لەگەڵ رەد كردنەوەی ئەو لێكدانەوەیەی داكۆكیكارانی بەرجام كە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكەتنە دەبێتە هۆكاری خێرا بوونی بەنامەی ئەتۆمی رژیمی ئێران، نوسی: داكۆكیكارانی بەرجام بەبێ جیاوازی دان بەوەدا دەنێن كە رێكەوتننامەی ناوكەی زۆری كەم و كوڕی هەیە و پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بكرێ‌. بە تەواوی جێی لێ تێگەیشتنە كە رژیمی ئێران چالاكیەكانی تایبەت بە تەسلیحاتی ئەتۆمی خۆی لە ناوچەگەلێك كە بە ئاسانی بدۆزرێنەوە بكرێن و دامەزراوە ناسراوەكانی وەك نەتەنز و ئەسفەهان ئەنجام نادا. ئەگەری جددیتر ئەوەیە كە دروستكردنی كڵاوی ئەتۆمی و بابەتگەلێكی لەو چوارچێوەیەدا لە دامەزراوە گەلێكی وەك پارچین ئەنجام بدرێ‌ كە ئاژانس هیچكاتێك دەستی تەواوەتی پێ نەگات، بێگومان ئەوە سەیر نیە كە ئاژانس لە لێكۆڵینەوە لە پارچین دەقەغە دەكرێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام نابێتە هۆكار كە رژیمی ئێران زیاتر لە بارودۆخی ئێستا و لە كاتی جێبە جێ كردنی بەرجام ، هەرەشە لە رۆژهەڵاتی ناوین بكات و یان پشتیوانی لە ترۆریزمی نێودەوڵەتی بكات. هەڵسوكەوتی دوشمنكارانەی رژیمی ئێران لە كەنداوی فارس و .... بەردەوامی دەوری ئەوان وەك سەرچاوەی سەرەكی ترۆریزمی نێودەوڵەتی... لەبەرچاو بگرن. بابەتی سەرەكی ئەوەیە كە هەڵس و كەوتی رژیمی ئێران لەدوای دەست راگەیشتن بە تەسلیحاتی ئەتۆمی هەڵگیراو، چەندە خراپتر دەبێت.

 
ڕێکه‌و 2017-10-11 14:49:15
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی