بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی لە ئۆسلۆ

رۆژی یەكشەممە 16ی رەزبەری 1396 هەیئەتێكی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان كرد لە مەراسمی پرسە و ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆككۆماری پێشووی عێراق كە لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.


ئەم ماتەمینیە لەلایەن تێكرای هێز و لایەنە سیاسیەكان بەرێوەچوو كە تیایدا ژمارەیەك پەیام و بروسكە و كورتە فیلمێك لەسەر وێزگەكانی بەرێز تاڵەبانی پێشكەش كرا. 


شایانی باسە بروسكەی ماتەمینی سازمانی خەبات پێشكەش بە بەرێوەبەرانی پرسە و ماتەمینیەكە كراو چەپكەگوڵی رێزلێنانی كۆمیتە بەرێزەوە لەبەر دەم وێنەی مام جەلال دانرا.



































 
ڕێکه‌و 2017-10-11 18:09:16
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی