دۆناڵد ترامپ: ئێمە لە خراپترین رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەل رژیمی ئێران هیچمان بەدەست نەهێنا

                                        سەرۆككۆماری ئامریكا  سەرلە بەیانی رۆژی پێنج شەممە 20ی رەزبەری 96، لە وتووێژێكی تەلەویزیۆنی لەگەڵ فاكس نیوز بە راشكاوی وتی كە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران خراپترین رێكەوتنە كە تا ئێستا دیتومە. 

 

ناوبرا لەگەل هێرش كردنە سەر ئەو  ئیمتیاز پێدانە نا پێویستانەی  باراك ئۆباما بە ئاخوندەكان وتی: ئەم رێكەوتنە یەكێك لەو رێكەوتنە نا شارەزاییانەیە كە تا ئێستا دیتومە. 150 ملیارد دۆلارمان داوە هیچمان وەرنەگرتووە، سەرانی رژیم رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە كە بە زووترین كات بە تەسل ئەتۆمی بگەن، بیر لەوە بكەنەوە كە ئێمە تا ئێستا ملیاردیك و 700 ملیۆن پوڵی دەستیمان بەوان داوە، ئەو پوڵە ئامادە كە لە گیرفانی ئێوە خەڵكانی ئامریكا دێتەدەرێ‌. هەروەها ناوبراو زیادی كرد كە، ئایا دەزانن كە یەك ملیارد و 700 ملیۆن دۆلار چەند تەیارەی پر لە پوڵ دەبێ؟ تا ئێستا یەك ملیۆن دۆلار پوڵتان لە نزیكەوە دیتووە؟ ئەوه یەك ملیار و 700 ملوێن دۆلارە. رەنگە بپرسن كە كێ بەرپرسە لەو كارەو، هەروەها كێ ئەو بڕە پوڵەی وەرگرتووە؟ شایەد جارێكی دیكە ئەوانە نەبیننەوە. لەبەر ئەوە خراپترین رێكەوتنە. ئیمە هیچمان بەدەست نەهێناو، هیچ.
ڕێکه‌و 2017-10-12 09:54:12
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی