دیداری نێوان سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و كۆمەڵە

 دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20ی رەزبەری 1396 هەیئەتێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێكهاتوو لە بەرێزان ساڵح شەریفی و سامان ریشە ساحێب، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێوە کرا.


لەم دانیشتنەدا کۆمەڵێک پرس وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان، بارودۆخی کوردستانی باشوور دوای رێفراندۆم و کێشە نێونەتەوەییەکانی رژیمی ئێران هاتە ئاراوە و باسی لێکرا.


 


 هەردوولا لە کۆتایی دانیشتنەكەدا بە پێویستیان زانی کە هاوکاری و پەیوەندییەكانیان بەردەوام بێت.
ڕێکه‌و 2017-10-15 11:46:30
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی