هەڵوێستی سازمانی خەبات لەبارەی ئیستراتیژی نوێی ئەمریكا لەبه‌رانبه‌ر رژیمی ئێران

رۆژی شەممە 21ی رەزبەری 1396، ئیستراتژی ئەمریكا لەبەرامبەر رژیمی ئێران كە لەلایەن بەرێز دوناڵد ترامپ سەرككۆماری ئەو وولاته‌وه‌ راگەیەندرا، سیاسەت و بەرنامەی دەستێوەردانی رژیمی ئێران لە جیهان و وەڵاتانی ناوچە و پەرەپێدانی تیرۆریزم و هاوكاری تاقمە تیرۆریستەكان و پێویستی بەرەورووبوونەوەی حكومەتی ئاخوندی لە ئێرانی بە یەكێك لە كارە سەرەكیەكانی حكومەتەكەی زانی و داوای لە وەڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریكا كرد لە رووبه‌رووبۆنەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران هاوكار بن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی وەك یەكێك لە رێكخراوە تیرۆریستەكان ناوبرد و فەرمانی بە وەزرارەتی خەزێنەداری كرد كە ئەو ناوەندە سەركوتگەرەو بەرپرسان و مۆرەكانی بخاتە ژێر گەمارۆی زیاتر، كە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا هەر زوو گەمارۆی خستە سەر سوپای پاسداران و لە لیستی تیرۆریستی دا جێگیری كرد.

راگەیاندنی ستراتژی ئەمریكا دژ بە رژیمی ئاخوندی و جێگیركردنی ناوی سپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆریستی ترس و دڵەراوكێی بەرپرسانی رژیمی بەدوادا هات. ئاخوند حەسەنی رۆحانی لە دوای وتەكانی سەرۆككۆماری ئەمریكا هەرزوو  ترسی خۆی له‌ سیاسەتی نوێی ئەمریكاده‌رخست و  لەگەڵ هێرشی توند بۆ سەر سەرۆك كۆماری ئەمریكا خۆی بە رێبواری خەتی خامنەیی زانی و كەوتە تاریف و پێداهەڵگوتن لە سوپای پاسداران، ئه‌و سپایه‌ی كە هۆ و بەرپرسی كوشتاری خەڵكی بێ تاوانی ئێران، كوردستان، سوریە و عێراقه‌.

بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران جیگەی سەرسوورمان نیە كە ئاخوند رۆحانی بەناو ئیسلاحخواز تاریفی خامنەیی دیكتاتۆر و سوپای پاسدارانی بێزراو سەركوتگەر و تیرۆریست دەكات. بەڵام ئەو كەسانەی دلخۆش بوون بە ئیسلاح و ریفۆرم لە دەسەڵاتی ئاخوندی ئیتر بیانوویەكیان نیە بۆ بەردەوام بوون لە رێكەوتن و سازان لەگەڵ ئەو رژیمە دژە مرۆ و دژمنی سەرەكی خەڵكی ئێران و كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان و بەتایبەت كوردستانی ئێران.

سازمانی خەبات وێرای پێشوازی لەو ستراتژیەی ئەمریكا دژ بە رژیمی ئاخوندی و سوپای پاسداران، بەو بۆنەوە پیرۆزبایی بە خەڵكی كورد و پێشمەرگە شۆرشگێڕه‌كان و مقاومەتی سەرانسەری لە ئێران دەڵێ. بێگومان ستراتژی نوێی ئەمریكا دژ بە حكومەتی ئێران دەتوانێ‌ لەسەر خەباتی سیاسی لە ئێران و كوردستان و هەروەها لەسەر رەوتی هاوكاری نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان كاریگەری هەبێ. ئێمە داوا لە هێزە سیاسیەكان دەكەین كە لە راستای رووخانی رژیمی ئێران و دابین كردنی ئازادی لە ئێران و وەدەست هێنانی مافی رەوای خەڵكی كوردستان رەوتی هاوكاری و هاوئاهەنگی پەرەپێ بدەن بۆ ئەوەی لەو هەل و گۆرانكاری و سیاسه‌تە نوێیانە كەڵكی پێویست وەرگرن.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

 

چوارشەممە 15ی ئوكتۆبری 2017
ڕێکه‌و 2017-10-18 14:58:02
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی