هەڵواسینی وێنەی ئاخوند خامنەیی لە پارێزگای كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبیەوە

 ماڵپەری روودار وێرای بڵاوكردنەوەی وێنە و فیلمی ناوشاری كەركوك كە لەبارەی دزی و سوتاندنی ماڵ و مڵكی خەڵكی كورد، دانیشتوانی ئەو شارە لە ترسی هەڵسوكەوتی هێزە بەكرێگیراوەكانی حەشدی شەعبی هەڵاتوون. ژمارەیەكی كەمیش لە خەڵك بە ترسەوە لە شارەكەدا ژیاون و هەروا بۆ شارەكانی هەولێر و سلێمانی هەڵدێن.

رووداو لە زمانی دانیشتوویەكی كەركووكەوە وتی: تاقمە چەكدارە شیعیەكان هێرشیان كردووەتە سەر ماڵە كوردەكان و دەیان پشكنن و ژنانیان لە پیاوەكانیان جیا كردووەتەوە. ئەو كردەوانە بووە هۆی پێدا هەڵپرژان.

 

هەروەها تەلەفزیۆنی رووداو گرتەیەكی ویدیویی بڵاوكردەوە كە مۆرەیەكی حەشدی شەعبی، لە پشتەسەریەوە وێنەی خامنەیی لە پشتەسەریەوە داناوە لە پارێزگای كەركوك.
ڕێکه‌و 2017-10-19 09:54:57
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی