نیکی هێلی: داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەكەم کە سیاسەتی خۆی لەمەڕ ڕژیمی ئێران بگوڕێ

 نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ڕەزبەر لە کوبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکەری مافی مرۆڤ ناساند و لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کرد کە سیاسەتی خۆیان بەرانبەر بەم ڕژیمە بگۆڕن.

ناوبراو وتی: ڕژیمی ئێران هەروەها لەگەل ئەنجومەن ئاسایش یاری دەکات و بڕیار نامەکان پێشێل ئەکات و ئەم کارە دەبێ کۆتایی پێ بێت. ئەم ڕژیمە بڕیاڕ نامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی ناردنی چەک و چۆڵ بۆ چەکدارانی حوسی پێشێڵ ئەکات.

نیکی هێلی وتی: ڕژیمی ئێران دەبێت بە هۆی ئاژاوەگیریەكانیەوە لە ناوچەكە دا كەبە شێوەیەكی چڕ و پڕ دەیكا، لێکولێنەوەی لێ بکرێ.

 

ڕژیمی ئێران مافی خەڵکەکەی خوی  پێشێل دەکات و دژ بە بڕیارنامەکانی نێونەتەوەیی هەروەها موشەکی بالستیک تاقی دەکاتەو.
ڕێکه‌و 2017-10-19 10:27:55
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی