بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژ لە گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پشتوانی لەهەرێمی كوردستان

 رۆژی شەممە 29ی رەزبەری 1396 لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان و 14 هێز و لایەنی كوردستانی لە نۆروێژ بۆ گردبوونەوەی جەماوەری لە راستای پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان و مەحكوم كردنی ئەو هێرشانەی لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئێران و حەشدی شەعبی دەكرێتەسەر هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە، ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری لەبەردەم سەفارەتی ئەمریكا لە ئۆسلۆ كرد.


لەو گردبوونەوەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی نیشتەجێ لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداریان تێدا كرد، پەیامێكی هاوبەش بە دوو زمانی كوردی و ئینگلیسی خوێندرایەوە داوا كرا ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان لە حاست ئەو دەستدرێژیانەی هێزەكانی رژیمی ئێران و حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پەلاماری خەڵكی سڤیلی شارەكانی كەركوك و شوێ،ەكانی دیكە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانی لە خواستەكانی كورد بكەن.

              هەروەها لەو گردبوونەوەدا كوردان بە دروشمی جۆراوجۆر رق و بێزاری خۆیان لە كردەوەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە تیرۆریستیەكانی رژیمی ئێران لە عێراق دەربڕی.



ڕێکه‌و 2017-10-22 15:16:25
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی