پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

به‌ بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار پیرۆزبایی گه‌رم پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانی كوردی یارسان و تێكرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه‌  ده‌كه‌م.

جیژنی خاوه‌ندكار جیژنی به‌شیكی گرینگ له‌ هاونیشتمانیانی كوردستانه‌، ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی كه‌ سته‌می زۆریان لیكراوه‌و  زیانی زۆریان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی پی گه‌یشتوه‌.  

به‌و هومیدی تێكرای بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستان‌ له خه‌بات بۆ‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی سته‌مگه‌ری و بێدادی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری ئاخوندی له‌ ئێران و بۆ روخانی ئه‌و رژیمه‌ سته‌مگه‌ره‌و، بۆ ده‌سته‌به‌ركرانی ئازدی و به‌رابه‌ریی له‌ نێوان  تێكرای دانیشتوانی نیشتمان، به‌ كه‌لتور و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ره‌ جیاجیاكان و بۆ به‌رانبه‌ریی ژن و پیاو تێ‌ بكۆشن.

 سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران یه‌كیك له‌ ئامانجه‌كانی تیكۆشانه‌  له‌ پێناو دابین كردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌و مه‌زهه‌ب و چینه‌ جیاجاكانی كوردستان و به‌ تایبه‌ت هاونیشتمانیانی یارسانه‌، وهه‌ر جۆره‌ سته‌م وچه‌وسانه‌ویێك له‌ به‌رانبه‌ر یارسانیانی‌ به‌رێز له كۆمه‌لگای كوردستان و ئێران به‌ توندی‌ مه‌حكوم ده‌كات.

له‌ گه‌ل پیرۆزبایی دوباره‌م به‌ بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكارو به‌ هیوای هاتنه‌دیی جێژنێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ كه‌ جێژنی روخانی حكومه‌تی سته‌مگه‌ری ئاخوندی له‌ ئێران و دابین كرانی ده‌سه‌لاتی دیموكراتی‌ و پارلمانی له‌ ئیران.  

بابه‌شیخ حوسێنی 

سكرتیری گشتی

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

13ی خەزەڵوەری 1396


 
ڕێکه‌و 2017-11-04 14:05:14
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی