پێشوازی سازمانی خەبات ی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

 رۆژی دووشەممە 15ی خەزەڵوەری 1396 سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد.

شاندی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان ، سەید كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەختیار عەزیزی، شیلان محەمەدی ‌و شۆڕش حاجی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كە پێكهاتبوون لەرێزان، رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی، سادق زەندی ئەندامی دەستەی كارگێڕیی، جەعفەر محەمەد ئەمینی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و ئارام مودەڕسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەولێری كۆمەڵە كرد.

لەودیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری جێگەی سەرەنجی دوو لایەن باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. دوایین پێشهات و سیاسەتی نێودەوڵەتی و بارودۆخی ناوچەكە و بە تایبەتی دۆخی ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازیی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و هەل و مەرجی هەستیاری هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لەو باس و تەوەرانە بوون كە كۆبوونەوەكەی بۆ تەرخان كرا. لە كۆی باس و بیروراگۆرینەوەكان دوولایەن لەسەر ناسك بوونی دۆخی كورد بە گشتی و خێرابوونی ئالوگۆرەكان هاونەزەربوون و وەك وەڵامێك بو ئەو دۆخە كاری جیددی بۆ پێكهێنانی ئیتلاف و بەرەی هاوكارییان بە گونجاوترین رێگە بۆ بەدەمەوەچوونی لە هەر ئالوگۆر و وەرچەرخانێك زانی .

لە كۆتایی دیدارەكە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكیشانی كوردستان لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەیان پێداگرییان كردەوە و ئامادەیی خۆیان بو هەنگاوەكانی دواتر لەچوارچێوەی هاوكاریی زیاتر دەربری.

 





 
ڕێکه‌و 2017-11-07 14:31:15
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی