فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: رژیمی ئێران مووشه‌كی بالیستیكی داوه‌ته‌ ح

 فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ بالیستیكیانه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بە عەرەبستانەوە دەنرێ، له‌لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه‌ پێیان دراوه‌.


فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، له‌ شه‌ڕكردن له‌ دژی رێكخراوی داعش به‌رده‌وام ده‌بن و پێگه‌كانی قاعیده‌یان له‌ یه‌مه‌ن كردووه‌ته‌ ئامانج.


 


هاویشتنی مووشه‌كی بالیستیكی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و عەرەبستان، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ و ته‌واوی وڵاتان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه‌ درووستكراوی رژیمی ئێرانن.
ڕێکه‌و 2017-11-10 19:03:38
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی