رەشبگیری و راوەدوونانی هاووڵاتیانی كورد بەردەوامە

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران، لە شار و ناوچەكانی كوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر بەردەوامە لە گرتن و راوەدوونانی هاووڵاتیانی كورد و لەشارەكانی چاڵدیران و دێگولان ژمارەیەك هاووڵاتی كورد دەستگیر كراوە.

بەپێی هەواڵەكان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەزەڵوەری 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری چالدێرانی پارێزگای ورمێ ٦ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

ناوی ئەو شەش دەسگیر كراوە كوردە بریتین لە: ”بەهمەن بروکی“ تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی عەتا، ”محەممەد خەلیلی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی عەبدولمەجید، ”کەماڵ حەیدانلوو“ تەمەن ٤٠ ساڵ و کوڕی محەممەد ، ”غەسەنفەر حەیدانلوو” تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، “ئیدریس حەیدانلوو” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی کەماڵ و “خالیس حەیدانلوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕێ ڕەزا.

دەگوترێ دەستبەسەركردنی ئەو شەش كەسە بە تۆمەتی هاوكاری هێزە سیاسیە كوردستانیەكانەوەیە.

 

لەلایەكی دیكەو لە شاری دێگولانی سەربە پارێزگای سنە هێزەكانی رژیم رۆژی سێ شەممە 16ی خەزەڵوەر، هاووڵاتیەكی ئەو شارەیان بەناوی خەبات ئەمیری دەستبەسەر كردوە. ئەو هاوولاتیە كوردیە بە تۆمەتی كاری سیاسی دەستگیر كراوە. خانەوادە خەبات هەوڵێكی زۆریان داوە بەڵام تا ئێستا شوێنی راگرتنی كورەكەیان بۆ روون نەبووەتەوە.
ڕێکه‌و 2017-11-10 19:07:29
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی