ئەمانوئێل ماکرۆن: ئەو مووشەكەی گیرایە عەرەبستان هی رژیمی ئێرانە

 ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە تەئکیدی کردەوە موشەکی بالستیکی هاوێژراو  لەیەمەنەوە بۆ عەرەبستان هی رژیمی ئێرانە.

ناوبراو رۆژی ۱٨ی خەزەڵوەری ۹٦ لە کۆبونەوەی میدیایی دا وتی: روونە کە موشەکی هاوێژراو لەلایەن چەکدارانی حوسی بۆ ریاز، هی رژیمی ئیرانە و ئەو بابەتەش نیشانەی ئەوەیە کە رێکەوتنی ناوکەیی رژیمی ئێران دەبێ راوەستێ.

 

سەرۆک کۆماری فەرانسە کە رۆژی چوارشەممە سەردانی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی کردوە لە رێورەسمی كردنەوەی موزەی لوور بەشداری كرد. ناوبراو هەروەها لە دیدار لەگەڵ موحەممەد بن زاید ئاڵ نەهیان،جێگیری ئەبوزەبی و جێگیری ناوەندی گشتی ئەرتەش، وتووێژ و لێكدانەوەی لەسەر پێوەندی دوو لایەن و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە كرد.
ڕێکه‌و 2017-11-10 19:15:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی