وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا: ئێران كێشەیەكی جیددیە لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا

هێزر نائورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لە كۆنفرانسێكی چاپەمەنیدا لەبارەی پشتیوانی رژیمی ئێران لە تاقمە میلیشیاییەكانی عێراق وتی: ئێمە بەباشی ئاگاداری كاری تێكدەرانەی رژیمی ئێرانین و پێمان وایە ئەو رژیمە كێشەیەكی جیددیە. ئێمە ئەو بە رەسمی دەناسین و وەڵاتانیش لەوە ئاگادارن.

 

ناوبراو لە كونفرانسی هەواڵی رۆژی پێنج شەممە 18ی خەزەڵوەری خۆیدا میلیشیاكانی عێراقی بە هێزی نیابەتی رژیمی ئێران زانی و وتی: ئەگەر ئێوە لەگەڵ هەندێ لە دۆستەكانمان خۆرهەڵاتی ناوەراست قسە بكەن، ئەوانیش سەرسەختانە پشتیوانیمان لێ دەكەن كە رژیمی ئێران كێشەیەكی جیددیە.
ڕێکه‌و 2017-11-12 07:10:14
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی