حوكمی چوار ساڵ بەندیخانە بۆ دوو بەندكراوی سیاسی كورد

 دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچكەی نێ ی مەریوان بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە چوار ساڵ زیندان مەحكوم كران.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، ڕۆژی پێنج شەممە 18ی خەزەڵوەری 1396، دادگای رژیم لە شاری مەریوان حوكمی چوار ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتی خەڵکی شارۆچكەی“نێ” بەناوەكانی ئەمیر ئەرژەنگ و باسید ئەفشار سەپاندووە.

 

شارۆچكەی نێ یەكێك لەو شوێنانەی كوردستان بوو كە جەماوەرە قارەمان و شۆرشگێڕەكەی لەسەر داوای هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسیەكان بەشێوەیەكی زۆر بە شكۆ پێشوازیان لە نەورۆزی جامانەكان كرد و تیایدا بەرێژەیەكی بەرچاو ئاڵای كوردستان شەكانەوە. بەڵام دوای چەند رۆژ هێزەكانی رژیم چوونە ئەو شارۆچكە و كەوتنە گرتنی ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی نێ.
ڕێکه‌و 2017-11-12 07:33:52
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی