نه‌جمه‌دین كه‌ریم: میلیشیاكانی سەر بە (رژیم) ئێران چەندینجار هەرەشەیان لێ كردووم

 دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئەمریكا گوتی "چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ رژیمی ئێرانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراوه‌ و داوایان لێ كردووم بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌ بووه‌ بمكوژن".
سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكاریه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ریش له‌ كه‌ركوك، دوكتور نه‌جمه‌دین كه‌ریم تەئكیدی كرده‌وه‌ "ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك كرا خیانه‌ت بوو" له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كەركوكە گوتی "كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه‌ له‌ كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا له‌باره‌ی پشتیوانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ریم به‌ئاشكرا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پرسی كورده‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان دووڕوو بوون، ئێمه‌ به‌ئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌".
له‌ 16ی ئوكتۆبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رانی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران هێرشیان بردە سەر شاری كه‌ركوكو، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌و شاره‌ درووست بوو، ناچا كه‌ركوكیان به‌جێهێشت.
ڕێکه‌و 2017-11-12 13:08:50
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی