بوومەلەرزەكەی كوردستان تا ئێستا 328 كوژراو زیاتر لە 2530برینداری لێكەوتووەتەوە

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریەكانی رژیم، بەهۆی بوومەلەرزە بێ پێشوونەكەی شەوی رابردوو تا ئێستا زیاتر لە 328 كەس لە خەڵكی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و سەلاسی باوەجانی و داڵاهۆ گیانیان داوە و زیاتر لە 2530 كەسیش بریندار بوون. بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە لە سەرپێڵی زەهاو زیاتر لە 236 كەس، جوانرۆ 3كەس، كرماشان 10 كەس، داڵاهۆ 14 كەس، سەڵاسی باوەجانی 15 كەس و ئیسلام ئابادی غەرب 22 كەس و قەسری شیرین 28 كەس گیانیان داوە.
هەروەها دەیان دێی ئەو ناوچانە دارووخاون و  ژمارەیەكی زۆر لە دێهاتی ئەو ناوچانەی بوومەلەزەكەی تێدا رووی داوە لە ژێر دارو پەردوودا ماوونەتەوە.
بەرێوەبەری قەیران لە ئوستانداری رژیم لە كرماشان رایگەیاند كە لەو پارێزگایەدا 210 كەس كوژراون. ئاسەوارە مێژوویەكانی كرماشان زیانیان بینیوە. بە  هۆی بولەرزەی شەوی رابردوو 5 ئاسەواری مێژوویی لە سێ شاری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو و داڵاهۆ زیانیان وێ كەوتووە.
شەوی یەكشەممە 21ی خەزەڵوەری 1396 بوولەرزەیەك بە بەهێزی 7.2 دەیەمی ریشتێر لە پارێزگای كرماشان رووی دا كە زۆربەی ناوچە و شارەكانی كوردستانی لە هەر چوار پارێزگاكەی كوردستانی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچەی دیكەی عێراقی لەرزاندووە و زۆرترین زیانی لە هەرێمی كوردستان لە شاری دەربەندیخان بووە.
ئەگەری زۆرە ئاماری قوربانیانی ئەو بوولەرزەیە بەتایبەت لە پارێزگای كرماشان بەرز بێتەوە چوونكە تا ئێستا ئەگەری مانەوەی خەڵك لە ژێر ماڵە رووخاوەكاندا زۆرە.

 







 

 
ڕێکه‌و 2017-11-13 10:17:43
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی