پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

 كاك بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێی ناوچەكانی كوردستان و كوژران و بریندار بوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاونیشتمانیان لە پارێزگای كرماشان لە كوردستانی ئێران و ناوچەكانی دیكەی كوردستان هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵكی كوردستان و بەتایبەت كەس و كاری قوربانیان راگەیاندووەو شیفا و چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە و هاوكات داوای لە خەڵكی ناوچەكانی دیكەی كوردستان كردووە بەدەم خەڵكی زیان لێكەوتووی پارێزگای كرماشانەوە بچن.
دەقی پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران:
هاوبه‌شی خه‌م و ماته‌می هاونیشتمانیانی كوردستانم
به‌ بۆنه‌ی لێدانی بۆمه‌له‌رزه‌ له‌ شارو ناوچه‌كانی كوردستان و به‌ تایبه‌ت پارێزگای كرماشان كە سەدان كەس لە هاونیشتمانیان گیانیان سپاردوه‌و زیاتر لە 5000 كه‌س بریندار بوون و مال و جیگه‌ی ژیانیان وێران بووه‌.
وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌و بۆمه‌له‌ر‌زه‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق، سوریه‌ و توركیه‌ی گرتۆته‌وه‌و ترس و دڵه‌راوكی زۆری له‌ ناو خه‌ڵك دا دروست كردوه‌.
ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ ژێر هێرش و هه‌ره‌شه‌ی رژیمی ئێران و به‌كرێگیراوانیدان و رۆژانه‌ سته‌م و جینایه‌تیان له‌ به‌رانبه‌ردا ده‌كرێ‌ به‌داخه‌وه‌ له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ گه‌لی كوردو خه‌ڵكی ئێران سته‌می بێ‌ به‌زییانه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندانیان له‌سه‌ره،‌ رودانی بۆمه‌له‌رزه‌ش بووه‌ هۆی زیاتر قورس بوونی ده‌ردو و ئازاره‌كان له‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتوو.
له‌ گه‌ڵ ده‌ربرینی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاونیشتمانی ئه‌و كاره‌ساته‌ سروشتیه‌ سه‌ره‌خۆشی به‌ كه‌س و كاریان و خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم به‌ زویی شفای برینداره‌كان بدات.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هاونیشتمانیانی كوردستان ده‌كه‌م به‌ دادی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ بچن كه‌ به‌ر بۆمه‌له‌رزه‌ كه‌وتون و هاوكاری زیان لێكه‌وتوانی كوردستان بكه‌ن.
بابەشێخی حوسێنی
سكرتێری گشتی
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
13.11.2017
ڕێکه‌و 2017-11-13 11:37:36
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی