کۆبونه‌وه‌ی لیژنەی بەرێوەبەری کومیته‌ی سویدی سازمان له‌ شاری یێڤله‌

 سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ١٤ی نوامبری ٢٠١٧ لیژنەی بەرێوەبەری کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیی به‌به‌شداری کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی به‌رچاوی سازمانی خه‌بات پێکهێنا. ئەندامانی لیژنەی بەرێوەبەری كۆمیتەی سوئیدی سازمانی خه‌بات له‌و کۆبونه‌وه‌دا باسیان له‌سه‌ر کاری ئورگانی و ته‌شیکلاتی کومیته‌ی سوید کرد و به‌رنامه‌ و  پێشنیاری نوێیان به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی خه‌بات و پێشکه‌وتنی کار و چالاکیه‌کانی داهاتوی کومیته‌ی سوید خسته‌ ڕوو.
ڕێکه‌و 2017-11-15 10:16:12
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی