به‌شداری سازمانی خه‌بات له‌ چله‌ی ماته‌مینی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سویس

 سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی  ١٢-١١-٢٠١٧ كۆریادێك لەلایەن ڕێکخستنه‌کانی(ی.ن ک) له‌ شاری زۆریخی وەڵاتی سوییس، به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مام جه‌لال تاڵه‌بانی بەرێوەچوو كە ژمارەیەكی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ و نوێنه‌ری هێزو لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان بەشداری كۆرەكە بوون.

 

بەو بۆنەوە کاک ئازاد حوسێنزاده‌ نوێنەری سازمان خەبات بە سەرپەرشتی هەیئەتێك بەشداری یادی چلەی مام جەلالی كرد و بەرێزیان پەیامی كۆمیتەی سوئیسی خوێندەوە.
ڕێکه‌و 2017-11-15 10:29:07
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی