دەوڵەتی ترامپ گەمارۆی خستە سەر 6 كەس و شیركەتی دیكەی رژیمی ئێران

 وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكا رایەڵكەیەكی سەربه سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی كە لە كۆمەڵێك كەس و ناوەند پێكدێ، بەهۆی دەوریان لە پرۆژەی ساختەكردنی دراو بۆ هێزی تیرۆریستی قودس كردە ئامانج و گەمارۆی خستە سەریان.


بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكا دوو كەس و چوار ناوەندی سەر بە سپای پاسدارانی رژیمی ئێران خراونە لیست و گەمارۆیان خرایە سەر.


هەواڵدەری فەرانسە لەبارەی گەمارۆكانی خەزێنەداری ئامریكاوە نووسی: ئەو گەمارۆیانە بە كردەوە كەس و ناوەندەكانی ناویان لەو لیستەدا جێگیر كراوە لە زۆربەی بانكە جیهانیەكان بێ بەش دەكرێن و ناوەندە داراییەكانی ئامریكا لە سات و سەودا لەگەڵ ئەوان قەدەغە دەكات.


لە راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكادا هاتووە: رۆژی دووشەممە نووسینگەی چاودێری  دارایی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكا رایەڵكەیەكی پێكهاتوو لە چەند و كەس و ناوەند كە خەریكی بەرنامەیەكی بەربڵاو بۆ هاوكاری هێزی قودسی سپای پاسداران لە ساختەكردنی دراو بە مەبەستی پشتیوانی لە چالاكی تێكدەرانەی ئەوان خرانە لیستی تیرۆرەوە. 


ئەو رایێلكەیە بۆ دەوردانەوەی ئەو سنووردانانەی چاودێری هەناردەكردنی ئوروپا، لە هەنگاوگەلێك بۆ فریودان كەڵكی وەرگرتووەو كەل و پەل و مەوادی پێشكەوتووی بۆ چاپی دراوی ساختەی یەمەنی بۆ هێزەكانی سپای قودسی سپای پاسداران بەرهەم هێناوە كە نرخەكەی سەدان ملیۆن دولارە. هێزی قودسی سپای پاسداران بەپێی فەرمانی 13224 لە لیستی تیرۆردایە.


ئیستیون مونچین وەزیری خەزێنەداری ئامریكا لە پێوەند بە ئابڵوقە نوێیەكان دژ بەو رایێڵكەی سەر بە سپای پاسداران، وتی: ئەو بەرنامە ئاستی قوڵی فریوكاری ئاشكرا دەكات كە هێزی سپای قودسی سپای پاسداران هەوڵیان ئەوەیە لەو رێگەوە دژ بە شیركەتە ئوروپاییكان، وەڵاتانی كەنداو و هەموو جیهان بۆ پشتیوانی لە چالاكی تێكدەرانە بە كار دەبرێ. ساختەكردنی دراو زەربە لە دڵی سیستەمی دارایی جیهانی دەدا.


 


وەزیری خەزێنەداری ئامریكا لە درێژەدا وتی: لە كاتێكدا كە سپای پاسداران دەوری خۆی لە ئابووری ئێراندا دەشارێتەوە و لە پشتی نیقابدا سات و سەودا بۆ پێشخستنی ئامانجە زیانبارەكانی دەشارێتەوە، ئەو بەرنامە ساختەكردنی دراو، بە تازەیی ریسكهایەك نمایش دەدا كە هەر كەس لەگەڵ (رژیمی) ئێران تەجارەت بكات، لەگەڵی بەرەوروو دەبێ.
ڕێکه‌و 2017-11-22 09:18:45
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی