وتووێژی یەك سەعاتەی نێوان سەركردەكانی ئامریكا و روسیە

 كۆشكی سپی رۆژی سێ شەممە 30ی خەزەڵوەر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە كە دۆناڵد ترامپ سەرۆككۆماری وڵاتە یەكگرتووەكان لە پێوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆككۆماری روسیە وتووێژیان كردووە.


بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی، شەری سوریە، رژیمی ئێران، ئەفغانستان، هەرەشەی ئەتۆمی كورەی باكور و  ئاڵۆزیەكانی ئۆكراین، بابەتە سەرەكیەكانی وتووێژی یەك سەعاتەی دوو سەرۆككۆمار بوون.


 


دۆناڵد ترامپ بە پەیامنێرانی وتووە كە خۆی و سەرۆككۆماری روسیە (زۆر بەهێزەوە لەبارەی پێك هێنانی ئاشتی لە سوریە) و ( زۆر بەهێزەوە لە بارەی كورەی باكور) وتوویژمان كردووە.
ڕێکه‌و 2017-11-22 09:26:39
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی