کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بووە قوربانی

 كۆڵبەرێكی دیكە لە ناوچە سنووریەكان بەهۆی مینەوە بووە قوربانی و لاقێكی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵەكان، ڕۆژی سێشەممە 30ی خەزەڵوەری 1396  کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ئیدریس مەحمودی 23 ساڵەو خەڵكی دێی نەڵاس بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

 

ئەو كۆڵبەرە ئێستا لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ڕێکه‌و 2017-11-22 09:47:51
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی