پەروەندەی یەك ملیارد و 700 میلیۆن دۆلاری ترۆریستی رژیمی ئێران وەگەر خرایەوە

دادگایەكی پێداچوونەوەی ئامریكا رۆژی سێ‌ شەممە 30ی خەزەڵوەر لە نیویۆرك، پەروەندەی یەك میلیارد و 680میلیۆن دولاری دژی بانكی مەركەزی رژیمی ئیرانی بۆ جارێكی دیكە خستەوە گەڕ. ئەم پەروەندەیە لەلایەن خانەوادەی ئەو سەربازانەوە ئامادە كرابوو، كە ساڵی 1983 بەهۆی دانانی بۆمب لە بنكەی سەربازە تایبەتیەكانی هێزی دەریایی ئامریكا لە لوبنان كوژراون.



بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز: قوربانیانی ترۆریزم بە تاوانباركردنی بانكی كلیراستریم بە تاوانی راگواستنی نهێنیانەی ملیاردها دۆلار، كاغەزی بە بەهای تایبەت بە بانكی مەركەزی رژیمی ئێران، هەوڵ ئەدەن بۆ ئەوەی پوڵی نەقدی ئەم بانكە لۆكزامبۆرگیە كە لە بانكی( جی.پی مۆرگان) لە نیویۆرك پارێزگاری لێ دەكرێ‌، بەدەست بێنن.



 



لە بابەتی تەقینەوەی ساڵی 1983 لە بەیروت، 241 سەبازی ئامریكای واشینگتن لە پێوەند بەم تەقینەوەیە كە لەلایەن دەست و پێوەندەكانی رژیمی ئێرانەوە ئەنجام درا، هەوڵی داوە كە تا چەند ملیارد دولار لە داراییەكانی رژیمی ئێران لە ئامریكا دەست بەسەردا بگرێ‌.
ڕێکه‌و 2017-11-22 09:53:23
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی